ئاژانسی کوردپا: دەزگای وارڤین بۆ خستنهڕووى واقيعى تاڵى ژنان لهههرێمى كوردستان و عێراق، کورتە فیلمێکی سەبارەت بە ژیانی ئەو ژنانەی کە کەسوکاریان لە تیرۆرەکاندا بوونەتە قوربانی، بەرهەم هێنا.
"لەنجە عەبدوڵلا" بەرپرسی دەزگای وارڤین لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: لەو کوررتە فیلمەدا وتوێژ لەگەڵ ٢٥ ژن لە نەتەوە جیاوازەکانی پاریزگای کەرکووک و موسڵ وەک: کورد، عەرەب و تورکمان کراوە کە بەوردی باس لە چۆنیەتیی باری گوزەران و ژیانی خۆیان دەکەن.

بەرپرسی دەزگای وارڤین ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو ژنانە سەرەڕای گلەیی لە پەراوێز خران و لە بیرکردنیان، بە زمانی خۆیان باس لە ژیان و بەسەرهاتی پڕنەهامەتیی خۆیان دەکەن و داوای هاوکاری و بەهانا چوون دەکەن.
كورتهفيلمی ١٠ خولەکیی "ژنانی لەبیرکراو" بههاوكاریی "پردى رۆشنبيرى بۆ ئاشتهوايى عێراق" لە سنووری ٢ پارێزگای مووسڵ و کەرکووک بەرهەم هاتووە.
کورتە فیلمی "ژنانی لەبێڕکراو"





