ئاژانسی کوردپا: ماوەی ٧ رۆژە هیچ هەواڵێک لەمەڕ چارەنووسی "مادێح نەزەری" رۆژنامەنووسی خەڵکی سنە و سەرنووسەری حەفتەنامەی "دیدگاه" لەبەر دەستدا نییە.
شیوا نەزەری هاوسەری ئەو رۆژنامە نووسە لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا وێڕای پژراست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای رایگەیاند: کە ماوەی ٢٠ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بانگهێشت و هەڕەشەی لێکرابوو.

هەروەها باسی لەوەش کرد، کە هەڕەشە و بانگهێشتی مادێح لە کاتێک دایە کە ناوبراو تەنیا لە بواری فەرهەنگی و رۆژنامەنووسیدا چالاکی نواندووە.
هاوسەری ئەو رۆژنامە نووسە کوردە ئاماژەی بەوەشدا، کە چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنیەتییەکانمان کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەمەڕ چارەنووسی مادێح پێ رانەگەیەندراوە.





