ئاژانسی کوردپا: کوڕ و کچێکی ٦ و ٨ ساڵ تەمەن بە هۆی گاز گرتوویەوە کە بەرئەنجامی دووکەڵی ماشێن بووە، گیانیان لە دەست داوە.
هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان بڵاویان کردەوە، رۆژی هەینی کوڕ و کچێک بە ناوەکانی "ئاریا یۆسفی" ٨ ساڵ تەمەن و "پەریا عەبدوڵڵاهی" ٦ ساڵ تەمەن بە هۆی دووکەڵی ماشینەوە تووشی گازگرتووی بوون و لە ئەنجامدا بوونەتە قوربانی.
ئەو رووداوە لە کاتێک دا هاتۆتە ئاراوە، کە هاووڵاتییەکی سەقزی، ماشێنەکەی بە مەبەستی گەرم کردن بە نایلۆن داپۆشیوە و بەو هۆیەوە دووکەڵ چووەتە ناو ماشێنەکە و لە ئەنجامدا ئەو ٢ منداڵە کە لە ناو ماشێنەکەدا بوون، گیانیان لەدەست داوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە تەرمی ئەو ٢ منداڵە لە ساردخانەی نەخۆشخانەی شاری سەقزدا راگیراون.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی سەرماوەز ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای کوردستان بە هۆی گازگرتوویەوە، بوونەتە قوربانی.





