ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێک چالاکی سیاسیی کورد لە شاری ماکۆ بە تۆمەتی جۆراوجۆر بە زیندانی درێژ ماوەی ٣ مانگ هەتا ١٠ ساڵ زیندانی حوکم دراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دادگای شۆڕشی شاری ماکۆ لە ماوەی نزیک بە ٥ مانگی رابردوو زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی کوردی ئەو شارەی بە تاوانی جۆراوجۆری وەک ئەندامەتی و پڕوپاگەندە بۆ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە زیندان مەحکووم کردووە.
بە پێێ ئەو بەڵگانەی کە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتوون، سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی "ماکۆ و خۆی"ـەوە دەستبەسەر کراون و دواتر لەلایەن دادگاکانی شۆڕش و پێداچوونەوەدا حوکمیان بۆ ىراوەتەوە و پاشان پژڕاست کراونەتەوە.
نوسخەیەک لە حوکمی کۆمەڵێک لەو چالاکە سیاسییانە بە ئاژانسی کوردپا گەیشتووە کە بەم شێوەی خوارەوەیە:
رێکەوتی ٣٠ خەزەڵوەی ئەمساڵ هاووڵاتییەک بە ناوی "حوسێن راسک قزڵباش" تەمەن ١٨ ساڵ، کوڕی عەلی خەڵکی ناوچەی " عەجەمی بوورالان"ی سەربە شاری ماکۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردن یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە ٣ مانگ و یەک رۆژ زیندانی تەعزیری و هەروەها بە تاوانی بەزاندنی سنوور بە ٢ ساڵ زیندانی و هەڵپەساردنی ئەو حوکمە بە ماوەی ٢ ساڵ مەحکووم کراوە.
لەلایەکی دیکەوە هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "یاسین ئورین" کوڕی محەمەد و خەڵکی گوندی "تەخەلفان"ی سەربە شاری ماکۆ رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری ماکۆوە بە ماوەی ٩ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ بڕایەوە.
هەروەها "محەمەد ئەفەندەک" کوڕی عوسمان تەمەن ٤١ ساڵ کوڕی عوسمان و خەڵکی شاری ماکۆ بە تۆمەتی پەیوەندی کردن بە حیزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران رێکەوەتی٨ی رەزبەری ئەمساڵ لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەوو شارەوە بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم دراوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا هاووڵاتییەکی دیکەی بە ناوی "محەمەد ئەسڵەحە دۆست" کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "دێم قشڵاخ"ی سەر بە شاری ماکۆ، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حێزبێکی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئیسلامیی ئێران، رێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری "خۆی"ـەوە بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و هەڵپەساردنی ئەو حوکمە بە ماوەی ٣ ساڵ مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەو حوکمە ئەو هاووڵاتییە پێویستە هەر ٤ مانگ جارێک سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکات و لێپرسینەوەی لێبکرێت.
هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "سلێمان کازمیان" کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "میرزا خەلیل"ی سەر بەشاری ماکۆ رێکەوتی ١٢ی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن لقی ١٠ی داگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ"وە حوکمی ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و هەڵپەسێرانی ئەو حوکمەی بۆ ماوەی ٣ سالی بۆ پژڕاست کرایەوە.





