ئاژانسی کوردپا: لە دەستپێکی ساڵی نوێی زایینیەوە ١٣٣ هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە.
ماڵپەڕی "خەندان" لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنوورییەکان، لە ماوەی چەند رۆژی کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ و دەستپێکی ساڵی نوێ زایینیدا، بە گشتی ١٣٣ هەزار کەس بۆ بەشداری لە ئاهەنگ و رێوڕەسمەکانی سەری ساڵدا گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان.

بەرێوەبەرایەتی گەشتیاریی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە ناوەند و باشووری عێراقەوە ٧٩ هەزار کەس، لە سنووری تورکیەوە ٢٤ هەزار کەس و ٢٠ هەزار کەسیش لە سنوورەکانی ئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە ١٠ هەزار کەس لە رێگەی فرٶکە و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە سەفەریان کردووە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندە پەیوەندیدارەکان، رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ٦٠% زیادی کردووە.
ئەوە لە کاتێک دایە کە ساڵی رابردوو تەنیا ٨٣ هەزار کەس بۆ پێشوازی کردن لە ساڵی نوێ هاتبوونە هەرێمی کوردستان.





