كوردپا: لە وڵاتی هولەند پیشانگایەك لەژێر ناوی" خولیاكانی دوورە دەست، رواڵەتێكی دیكە لە عێراق"بە بەشداریی نوێنەرانی كورد و عەرەبی عێراق پیشان دەدرێت.

ئەو پیشانگایە لە سەنتەری Kunstiliefde شاری نوترێختی وڵاتی هولەند بەڕێوە دەچێت.

ماڵپەڕی كورد پرێس بڵاوی كردەوە، بالدین ئەحمەد، ئاراس تالیب و عەونی سامی سێ‌ شێوەكاری كوردن كە بەرهەمەوكانیان لەو پێشانگایەدا نمایش دەكرێت.

پیشانگای خولیاكانی دوورە دەست لە رێكەوتی 10‌ی رەشەممەوە هەتا 14‌ی رەشەممە بەڕێوە بچێت.