٩ هاووڵاتیی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری لەوەڕگەکانی "مەشجەر"ی پاوەدا، بریندار بوون

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٩ هاووڵاتیی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری لەوەڕگەکانی \ئاژانسی کوردپا: ٩ هاووڵاتی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری لەوەڕگەکانی لێڕەواری "مەشجەر" لە نزیک شاری پاوەدا، بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی گەلاوێژ، دەیان هێکتار لە لەوەڕگەکانی "مەشجەر"، لە داوێنی باشووری شاخی شاهۆ، لە نزیک شاری پاوەدا، تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون.

ئەم ئاگرە بە هاوکاریی ئەندامانی ئەنجومەنی "ژیوای پاوە" و خەڵک کۆنترۆڵ کرا و ٩ کەس لە هاووڵاتییان لە شارەکانی "پاوە، دووریسان و چورژێ"، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بریندار بوون کە دواتر لە نەخۆشخانەی شاری پاوەدا، خزمەتگوزاریی پزیشکییان بۆ ئەنجام درا.

ئەنجومەنی "ژیوای پاوە"، سەبارەت بە ڕێژەی ئەو خەسارەی کە بە لەوەڕگەکانی "مەشجەر" گەیشتووە، ڕایگەیاند: "لێژایی شوێنەکە، هەڵکردنی با و کەمتەرخەمیی بەرپرسان وای کرد کە پاش ١٠ کاتژمێر، ڕووبەرێکی بەرین لە سەرچاوە سرووشتییەکانی پاوە (وێمیر، دووریسان، درەنیشە، چورژێ) لەنێو بچێت کە بەراوردی ڕووبەر و ڕێژەی خەسارەکان پێویستی بە کارناسیی ڕێکوپێک و ورد هەیە".

ئەم ئەنجومەنە ژینگەپارێزییە، جەختی کردووەتەوە کە نابەرپرسایەتی و ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیم خەسارێکی ئێجگار زۆری بە ژینگەی زاگرۆس گەیاندووە و ئەم ڕەوتە درێژەی هەیە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا