لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردائاژانسی کوردپا: کێشەی بنەماڵەیی بوو بە هۆی ئەوەیکە لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری قوتوور ئاگر لە جەستەی خۆی بەربدات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی "شەمسەدین سوڵتانی" خەڵکی شاری قوتوور، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

دەوترێ، ئەو لاوە کوردە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، دەستی داوەتە خۆسووتاند.

ناوبراو پاش دوو کاتژمێر بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتانەکەیەوە ، گیانی لە دەست دا.

هەر لەو پەیوەندییەدا و لە ساری قوتوور، ژنە هاووڵاتییەک بە ناوی "حەلیمە محەممەدی"، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە خۆی هەڵواسی و گیانی لە دەست دا.

هەروەها کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵیش بە ناوی "شەکیلا محەممەدی" بە هۆی داسەپاندنی حیجابی زۆرەملێ، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، دەستی دایە خۆکوژی.

لە لایەکی دیکەشەوە، کچێکی لاو بە ناوی "ڕۆیا حاجیلوو" بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی دایە خواردنی حەب کە بەم بۆنەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ئەم خۆکوژیانە لە ماوەی کەمتر لە حەفتەیەکدا، لە شاری قوتوور ڕوویانداوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا