گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەعفەر پەکەند"، تەمەن ٥٠ ساڵ، کوڕی محەممەد ساڵح، خەڵکی شاری بۆکان، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.

"جەعفەر پەکەند"، ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر و هەتا ئێستا ناوبراو لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەرییە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی پووشپەڕ، "ئومید ئیبراهیمزادە" لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، چاوی بە بنەماڵەکەی کەوت.

"ئومید ئیبراهیمزادە"، لەگەڵ پێنج هاووڵاتیی دیکەی کورد، بە ناوەکانی "سوهراب قادرزادە، هێمن ئیسماعیلی، شێرکۆ عەباس تاهیر، خالید کاولانی و سەلیم شێخەنژاد"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی مەهابادەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزرابوون.

ئەم شەش هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە هەتا پێنجشەممە، ١٥ هەتا ٢٠ی پووشپەڕ، بەبێ بەڵگەی یاسایی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا