بانگهێشتی هونەرمەندێکی کورد بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی بێجنورد

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بانگهێشتی هونەرمەندێکی کورد بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی بێجنوردئاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری بێجنوردی ناوەندی پارێزگای خۆراسانی باکوور، بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە بانگهێشت کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "مێهدی پاک مێهر"، بانگهێشتی لقی ٧ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری بێجنورد، بۆ داکۆکیی لە تۆمەتە ‌وەپاڵدراوەکەی کرا.

لقی ٧ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری بێجنورد، ئەم هونەرمەندە کوردەی بە تۆمەتی "خوێندنی سروودی حیماسیی کوردی لە پشتیوانی لە کوردستان و پێشمەرگە"، بانگهێشت کردووە.

ئەم هونەرمەندە کوردە، مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩٦، بە تۆمەتی "خوێندنی سروودی حیماسیی کوردیی لە پشتیوانی لە کوردستان و پێشمەرگە"، دەسبەسەر و بۆ ماوەی سێ حەوتوو لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بێجنورد دەسبەسەر بووە و هەروەها لەو ماوەیەدا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

"مێهدی پاکمێهر"، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بێجنورد ئازاد کرابوو.

Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا