دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامەئاژانسی کوردپا: دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلال سوورمان"، خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕ و دانیشتووی شارەکی زانکۆی ورمێ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کراوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەرکردنی، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی پووشپەڕ، دوو برا بە ناوەکانی "ئاوات و کەیوان بێهرووزی"، کوڕی حەسن، خەڵکی گوندی "حاجی حەسەن"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری میاندووئاو، دەسبەسەر کران.

چەند ڕۆژ پێش، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "ڕەشید کرمانج"، تەمەن ٤٨ ساڵ، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی "یاسیکەند"ی شاری بۆکان و "جەعفەر پەکەند"، خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، چوار لاوی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە، بە ناوەکانی "هێمن محەممەدیان، پووریا ناسری، یادگار جەعفەری و یاسین کەریمی"، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

ئەو چوار لاوە کوردە، ڕۆژی شەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، هاوکات لەگەڵ سیهەمین ساڵیادی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو، ڕێبەری کارتیزماتیکی گەلی کورد، لە شاری سنە و لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت