ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنەئاژانسی کوردپا: چوار لاوی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، چوار لاوی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە، بە ناوەکانی "هێمن محەممەدیان، پووریا ناسری، یادگار جەعفەری و یاسین کەریمی"، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار لاوە، پاش ڕۆژێک لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە گواسترابوونەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها زیادی کردووە: "ئەو چوار لاوە کوردە لە پەیوەندی لەگەڵ لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی لە سیهەمین ساڵوەگەڕی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو، ڕێبەری کاریزماتیکی گەلی کورد، لێپرسینەوەیان لێکراوە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "هێزەکانی ئیتلاعات دەستیان بە سەر مۆبایلەکانی ئەو چوار کەسەدا داگرتووە و پێیانیان نەداونەتەوە".

ئەو چوار لاوە کوردە، ڕۆژی شەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، هاوکات لەگەڵ سیهەمین ساڵیادی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو، ڕێبەری کارتیزماتیکی گەلی کورد، لە شاری سنە و لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت