کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی کورد لە \ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی پووشپەڕ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری "دۆڵەبیـ"ـی شاری سەردەشت کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "بریاجی ئیبراهیمزادە"، کوڕی خدر، خەڵکی گوندی "گۆڵانـ"ـی شاری سەردەشت، گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەی لەو کۆڵبەرانە کردووە.
لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی، ٢١ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی " کەریم فارسی"، ٢٩ ساڵە و خەڵکی گوندی "قوتوور"، لە سنووری شاری "خۆیـ"ـدا، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بریندار بوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت