تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە

١٣٩٨/٠٤/٢٠ - ١١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان درێژەی هەیەئاژانسی کوردپا: تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوە، بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، تۆپخانەکانی سپای پاسداران تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستانیان دووبارە دەست پێکردەوە.

تۆپخانەکانی سپای پاسداران، ناوچە سنوورییەکانی چۆمان و پیرانشار، ئالانە و بەردەسۆرانیان کردووە بە ئامانج و خەسارێکی بەرچاویان بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

لەو تۆپبارانەدا، سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمتکێشانی کوردستان، بەسەختی بریندار بوون و باری تەندروستیی یەکێک لە برینداربووەکان نالەبار ڕاگەیەندراوە.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، سپای پاسداران، شاخ و بەرزاییەکانی سنووریی نێوان "پیرانشار" و "چۆمان" و هەروەها بەرزاییەکانی "سیدەکان" و"بەربەزین" و هەروەها گوندەکانی: "دێرێ، داسنیا، تەلان، بێ قەپوشک، دوستانا"ی بە چڕی تۆپباران کرد.

لەو تۆپبارانەی سپای پاسداراندا، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "زیتوون قادر" گیانی لەدەست داوە و هەروەها دوو برای ئەو کچە بە ناوەکانی "سیروان"، تەمەن ٢٣ ساڵ و "ئیسماعیل"، تەمەن ١٤ ساڵ، بەسەختی بریندار بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا