دەسڕێژیی هەڵۆکانی زاگرۆس بۆ سەر دەستوپەیوەندییەکی حکوومەت لە مەریوان

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٤:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٩٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسڕێژیی هەڵۆکانی زاگرۆس بۆ سەر دەستوپەیوەندییەکی حکوومەت لە مەریوانئاژانسی کوردپا: یەکێک لە دەستوپەیوەندییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەریوان، کەوتە بەر دەسڕێژیی هەڵۆکانی زاگرۆس لەو شارەیەدا.

ماڵپەڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لەم بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە بە مەبەستی چاوترسێنکردنی یەکێک لە دەستوپەیوەندییەکانی سپای پاسداران لە شاری مەریوان، دەسڕێژییان لێکردووە.

ماڵپەڕی هەڵۆکانی زاگرۆس هەروەها ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٣ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی، یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران بە ناوی "شاهۆ پیروزی"، خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان، کەوتە بەر دەسڕێژیی هەڵۆکانی زاگرۆس و ماشینەکەی درایە بەر گولـلە و لە کار خرا.

ئەم ماڵپەڕە هەروەها بڵاوی کردووەتەوە کە ئەمجارەیان، هەڵۆکانی زاگرۆس بەئەنقەست خۆیان لە سزادانی یەکجارەکی پاراست و دوو جاری دیکەش ناوبراویان ئاگادار کردووەتەوە کە واز لە نیشتمانفرۆشی بێنێت.

ماڵپەڕی هەڵۆکانی زاگرۆس هەروەها نووسیویەتی کە ئەمجارەش وەکوو دوادەرەتان، ژیانی ئەو جاشەیان پاراست و ڕایانگەیاند: "سەرەڕای سنگ فراوانیمان و سەبر و دان بەخۆداگرتنمان، هیچ دەستوپەیوەندییەکی حکوومەت لە بازنەی چاودێریمان بزر نابێت و لە ئەگەری گوێنەدان بە وریاکردنەوەکانی هەڵۆکانی زاگرۆس، سزای تاوانەکانیان دەسپێرین بە گولـلەی گەرمی چەکی تۆڵەی ڕۆڵەکانی نیشتمان."

هەڵۆکانی زاگرۆس، پۆلی زرێبار
٥ی پووشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا