هاووڵاتییەکی کورد بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ئەمین کەنعانی"، خەڵکی گوندی "تەختە"ی سەر بە شاری سنە، بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی"، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی ١٠ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە دادگایی کرا و دواتر ئەم حوکمەیان پێ ڕاگەیاند.

"محەممەدئەمین کەنعانی"، ٢٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ، دوای بانگهێشتی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنه دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئەو ئیدارەیە ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، پاش ١٠٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تەمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا