پۆشینی جلوبەرگی کوردی، دەرکردنی فەرمانبەرێکی کوردی لێکەوتەوە

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٥٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پۆشینی جلوبەرگی کوردی، دەرکردنی فەرمانبەرێکی کوردی لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: یەکێک لە فەرمانبەرانی کورد، بە هۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی لە شاری کرماشان، لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئیدارەی گشتیی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی ئەو شارە، بێبەری کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولستار وەیسی"، فەرمانبەری ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شاری جوانڕۆ، بە هۆی پۆشینی جلوبەرگی کوردی لە کاتی سەردان لە ئیدارەی گشتیی پارێزگای کرماشان، لەسەر کارەکەی دەرکرا.

ئەم فەرمانبەرە کوردە، بە هۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی، لەسەر کارەکەی دەرکرا و ئەم هەوڵەی بەرپرسانی ئیدارەی گشتیی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی پارێزگای کرماشان، ناڕەزایەتیی چالاکان و هاووڵاتییانی کوردی لێکەوتووەتەوە.

چالاکانی شاری جوانڕۆ ڕوو لە بەرپرسانی ئیدارەی گشتیی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی پارێزگای کرماشان و ئەو کەسانەی کە سووکایەتی بە جلوبەرگی کوردی دەکەن، ڕایانگەیاند: "ئەو جلوبەرگانەی کە ئێوە لەبەری دەکەن، جلوبەرگی ئینگلیسی و فەرانسەوییەکانە."

هەروەها چالاکانی مەدەنیی جوانڕۆ ئەم هەوڵەی ئیدارەی گشتیی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی پارێزگای کرماشان بەو پەڕی "بێڕێزی بە لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی" دەزانن و ئەو هەوڵەیان مەحکووم کرد.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا