کارەباگرتوویی، گیان لەدەستدانی فەرمانبەرێکی لێکەوتەوە

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کارەباگرتوویی، گیان لەدەستدانی فەرمانبەرێکی لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: یەکێک لە فەرمانبەرانی ئیدارەی کارەبای شاری نۆدشە، بە هۆی تەزووی کارەباوە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی پووشپەڕ، فەرمانبەرێکی کوردی خەڵکی شاری نۆدشە، بە هۆی کارەباگرتوویی لە کاتی کارکردندا، گیانی لەدەست دا.

شوناسی ئەو فەرمانبەرە کوردە بە ناوی "بێهنام شەریفیان"، تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی محەممەدعەزیز، ڕاگەیەندراوە.

ئەم فەرمانبەرە کوردە، بە هۆی تەزووی کارەبا دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە. هەروەها ناوبراو خێزاندار بووە.

شاری نۆدشە، لە خاڵی سیفری سنووری ئێران و عێراقدا هەڵکەوتووە و ١٥٠ کیلۆمێتر لە پارێزگای کرماشان دوورە و سەر بە شاری پاوەیە.

ئێران بە هۆی لە بەرچاونەگرتنی ئوسووڵی ئیمەنیی کار لە نێوان وڵاتانی جیهاندا، پلەی ١٠٢ی هەیە. لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕووداوی کار لە ئێران کە تا ئێستا تاوتوێ کراوە، دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی چاوەدێریی کار لە کارگەکان و یەکەکانی بەرهەمهێنان و هەروەها نەبوونی گەرەنتی.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا