شەڕ و پێکدادانی هاووڵاتییانی شنۆیی لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران

١٣٩٨/٠٣/٢٨ - ١٨-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣١٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شەڕ و پێکدادانی هاووڵاتییانی شنۆیی لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسدارانئاژانسی کوردپا: شەڕ و پێکدادان لە نێوان هاووڵاتییانی شنۆیی و ‌هێزەکانی سپای پاسداران، ڕووی دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی جۆزەردان، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ هاووڵاتییانی شاری شنۆ ڕووی دا و هاووڵاتییان پێشیان لە بردنی دوو مۆبایلی دوو لاو لە لایەن سپای پاسدارانەوە گرت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمباریەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو شەڕ و پێکدادانە لە بەرانبەر پایگای سەمەدی ڕووی دا و ‌‌هێزەکانی سپای پاسداران ناچار بە جێهێشتنی شوێنی ڕووداوەکە بوون."

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی جۆزەردان، هێزەکانی سپای پاسداران، گوندی "قەرەسەقلـ"ـیان گەمارۆ دا و هاتوچۆی هاووڵاتییانیان قەدەغە کرد.

هەروەها، هێزەکانی سپای پاسداران لە جادەی سەرەکیی ئەو گوندەیە، دەستیان بە دانانی خاڵی پشکنین کرد و کەرەستەی هاووڵاتییانیان دەپشکنی.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا