زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٣٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدائاژانسی کوردپا: هێزەکانی سپای پاسداران، کەلوپەلی کاسبکارانیان لە یەکێک لە گوندەکانی شارستانی پاوە، زەوت کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢٥ی جۆزەردان، هێزەکانی سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر گوندی "دزئاوەر"ی پاوە و کەلوپەلی کاسبکارانیان زەوت کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نیزامییان حکوومەت، تەواوی کەلوپەلی کاسبکارانیان زەوت کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کردووە: "ئەم کارەی هێزەکانی سپای پاسداران، خەسارێکی زۆری بە کاسبکاران گەیاندووە."

نیهادەکانی حکوومەت، لەگەڵ کۆڵبەران و کاسبکاران لە کوردستاندا، وەکوو "قاچاخچیی کەلوپەل"، هەڵسوکەوت دەکەن، بەڵام بەپێی بەندی یەکی مادەی ٢ی کەلوپەلی قاچاخ، ئەگەر بەهای کەلوپەلە هاوردەکان کەمتر لە یەک ملیۆن تمەن بێت، تاوان نایەتە ئەژمار و لە زۆربەی کاتەکاندا، بایەخی کەلوپەلە هاوردەکان لە لایەن کاسبکارانەوە، کەمتر لەم نرخەیە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا