KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٩٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی \ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێف، لە نامەیەکدا بۆ ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێراندا، خوازیاری ئازادیی دەسبەجێ و بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێف، لە نامەیەکدا بۆ "ڕەحمان جاوید"، ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێراندا، دەسبەسەرکردنی "زارا محەمەدی"، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی "نۆژین"ی بە پێشێلکاریی ڕێککەوتننامەی نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە مافی نەتەوەکان و "زمانی دایکی" ناوزەد کرد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێف، لە نامەیەدا ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران، هەروەها بۆ بارهێنانی زمانی دایکی لە کوردستاندا بەربەرستگەلێکیان ساز کردووە.

ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆییە، وێڕای مەحکوومکردنی دەسبەسەرکردنی "زارا محەمەدی"، خوازیاری ئازادیی دەسبەجێ و بێمەرجی ناوبراو بوو.

هەروەها، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێف، داوای لە ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤی ئێران کردووە کە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ڕوو لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران، خوازیاری ئازادیی دەسبەجێ و بێمەرجی "زارا محەمەدی" بێت.

سەرەڕای ٢١ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی "زارا محەمەدی"، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، هەتا ئێستا ناوەندە ئیتلاعاتی و قەزاییەکان، هۆکارێکی ڕوونیان بۆ دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە مەدەنییە، ڕانەگەیاندووە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی جۆزەردان، "زارا محەمەدی"، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، پاش ٧ ڕۆژ دەسبەسەرکردن، پەیوەندیی بە بنەماڵەکەیەوە گرت.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی جۆزەردان، ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لە بەرانبەر دادگوستەریی سنەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی جۆزەردان، دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری"، خەڵکی سنە و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، ئازاد کران و "زارا محەمەدی"، ئەندامی تری دەسبەسەرکراوی ئەم ئەنجومەنە، هێشتا لە گرتنگەدایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە