کرێکارێکی سەردەشتی لە بینایەکی نیوەکارەدا کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کرێکارێکی سەردەشتی لە بینایەکی نیوەکارەدا کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دائاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، لە کاتی کار لە بینایەکی نیوەکارەدا کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی جۆزەردان، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی "مەحموود عەزیزی"، کوڕی عەلی، تەمەن ٤٦ ساڵ، خەڵکی گوندی "بێتووشـ"ـی شاری سەردەشت، لە بینایەکی سێ نهۆمی، لە کاتی کارکردندا بەربووەوە و گیانی لەدەست دا.

ئەم کرێکارە کوردە، لە ئەنجامی بەربوونەوە لەم بەرزاییەدا و بە هۆی زەبرگەیشتن بە مێشک و سییەکانی، گیانی لەدەست داوە. ئەم کرێکارە، خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە.

کرێکارانی بیناسازی، زیاتر لە هەموو کرێکارانی دیکە لە ئێراندا، تووشی ڕووداوی کار دەبن و زۆرترین ئاماری قوربانیانی ڕووداوی کار، کرێکارانی بیناسازی لەبەر دەگرێت و سەدان هەزار کەسیش لەم توێژە لە خزمەتگوزاریی دەرمانی و بیمەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی، بێبەشن.

بە هۆی نەبوونی ئەمنییەت لە شوێنی کار و کەمتەرخەمیی خاوەنکار لەمەڕ پاراستنی گیانی کرێکاران، ساڵانە دەیان کرێکاری کورد دەبنە قوربانیی ڕووداوەکانی کار.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە