دوو کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، ئازاد کران

١٣٩٨/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٥٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، ئازاد کرانئاژانسی کوردپا: دوو ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین" ئازاد کران و ئەندامێکی تری ئەم ئەنجومەنە هێشتا دەسبەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی جۆزەردان، دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری"، خەڵکی سنە و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، ئازاد کران و "زارا محەمەدی"، ئەندامی تری دەسبەسەرکراوی ئەم ئەنجومەنە، هێشتا لە گرتنگەدایە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدریس مینبەری بە هۆی لێدان و گوشاری هێزەکانی ئیتلاعاتەوە، لە نەخۆشخانەی "تەوحید"ی سنەدا خەوێندرابوو و خۆی تەواوی تێچووەکانی نەخۆشخانەی داوە.

ئەم سەچاوەیە زیادی کرد: "لە چارەنووسی زارا محەمەدی هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە و لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە."

پێشتر، ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندبوو کە ئەم سێ چالاکە کوردە، ڕۆژی شەممە، ٤ی جۆزەردان، تۆمەتەکەیان ڕوون دەبێتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی جۆزەردان، ئەم سێ چالاکە مەدەنییە کوردە، بێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا