دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوونئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی پیرانشار، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییانی حکوومەت، بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی بانەمەڕ، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "ناسر (جەهانبەخش) حوسێنی‌پوور" و "موحسێن حوسێنی‌پوور"، خەڵکی شاری پیرانشار، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییانی حکوومەت، بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کۆڵبەرە کە باوک و کوڕن، لە "سێلوێـ"ی پیرانشاردا، تەقەیان لێ کراوە.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: "ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزیشکی سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی چۆمان لە هەرێمی کوردستان نێردراون و دواتر بە هۆی قووڵیی برینەکەیانەوە بۆ نەخۆشخانەی "ئیمێر جێنسی" لە هەولێردا نێردراون."

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: "دوو گولـلەی نیزامییان بەر قاچی ناسر و گولـلەیەکیش بەر قاچی کوڕەکەی کەوتووە."

ئەم دوو کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی "ئیمێر جێنسیـ"ی هەولێردا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.

Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا