هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٠٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری کرماشان، ئێعدام کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری کرماشان، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەکی کوردیان بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرد.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە ناوی "جەعفەر حوسینی" خەڵکی شاری هەرسین و دانیشتووی شاری کرماشان ڕاگەیاندووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، ماوەی ٥ ساڵە لە زیندان دایە.

لەو پەیوەندییەدا، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری ئیلام، حوکمی لە سێدارەدانی سێ زیندانییان لە زیندانی ئەو شارە، جێبەجێ کرد.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، ئامارەی بە ئێعدام کردنی ٢٥٣ هاووڵاتی لە ئێران کردبوو و هەروەها ئەو وڵاتەی بە دووهەمین وڵاتی جیهان لە ئێعدام کردنی هاووڵاتییانی خۆی بە ئەژمار کردبوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو