کاسبکارێکی سەقزی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە جادەی بیجار_زنجان کوژرا

١٣٩٨/٠١/٣١ - ٢٠-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:١٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢١٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کاسبکارێکی سەقزی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە جادەی بیجار_زنجان کوژرائاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی لاو خەڵکی شاری سەقز، لە جادەی نێوان بیجاڕ_زەنجان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان، پاش بریندار بوون گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ئەنجامی ڕادوونانی کاسبکارانی کورد، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، کاسبکاڕێکی سەقز لە جادەی بیجاڕ_زەنجان، گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەقز، شوناسی ئەو کاسبکارە کوردە بە ناوی "ئەفشین لوتفی" کوڕی خەلیل خەڵکی شاری سەقز، ڕاگەیاندراوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەقز، ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە، ڕوویداوە.

هەواڵنێری کوردپا لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت: ئەو کاسبکارە کوردە، لە ناو ماشینەکەی خۆیدا، لە جادەی نێوان بیجاڕ_زەنجان لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و دواتر ماشینەکەی بەجێهێشتوو و خۆی بە برینداری هەڵاتووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە: پاش هەڵاتنی ئەو کاسبکارە لاوە، بە برینداری، بە هۆی قورسی برینەکانییەوە، لە ناو زەویی و زاری جووتیارانی شاری بیجار، گیان لە دەست دەدات و ڕۆژی هەینی تەرمی ئەفشین لوتفی لە لایەن جووتیارەکانەوە، دەدۆزرێتەوە.

هێزە نیزامییەکان بە پاساوی "بەرنگاربوونەوە لەگەڵ قاچاخچییانی هەلپەرەست" و بەبێ ئاگادار کردنەوە و بە ڕەچاو نەکردنی مەرجەکانی تەقە کردن، تەقە لە کاسبکاران دەکەن و دەیانکوژن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو