لێدانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری نەوسوود

١٣٩٧/١٢/٢٥ - ١٦-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٠٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لێدانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری نەوسوودئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد، کە لە لایەن ‌ ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، لێدرابوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەسەن شەرکانی" لە سنووری شاری نەوسوود سەر بە شاری پاوە، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، ئازار و ئەشکەنجە درا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی یارمەتیدانی کۆڵبەرێکی دیکە لە کاتی بەربوونەوە لە بەرزایی، لە لایەن ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

بە هۆی لێدانی ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە، ناوبراو، دەست، سەر و لاقی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بە چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە و هەنووکە لە ژێرچاوەدێری پزیشکی دایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١١:١٧ تاران

خۆکوژیی ژنێک لە کرماشاندا

١٣٩٨/٠٢/٢٥ - ١٥-٠٥-٢٠١٩ - ١٣:٥٧ تاران

بانگی زانیاریی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە کوردستان