برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی سەردەشت و بانه

١٣٩٧/١١/٢٠ - ٠٩-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٢٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٠٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی سەردەشت و بانهئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کورد، لە سنوورەکانی سەردەشت و بانه به هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییە حکوومەتییەکان بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد لە ناوچەی "بێتووشـ"ـی سەردەشت، کەوتوونەتە کەمینی هێزە حکوومەتییەکان و لە ئاکامی تەقەی ئەم هێزەدا، کۆڵبەرێکی کورد، به ناوی "سامان بەخشی"، تەمەن ٣٥ ساڵ ، کوڕی سەلیم به توندی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە لە لایەن لاق و پشتیەوە به توندی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی سەردەشت کرابوو.

لە لایەکی تریشەوە، کۆڵبەرێکی کورد، به ناوی "مێهدی فارۆقزادە"، لە ناوچەی "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، به هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییە حکوومەتییەکان، لە لایەن لاقەوە به توندی بریندار بوو و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی سنە کراوە. پزیشکەکان دۆخی گشتیی ئەم کۆڵبەرە کوردەیان جێگیر ڕاگەیاندووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد، به ناوی ئارمان فەلاحی، خەڵکی بانە، به هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییە حکوومەتییەکان لە سنووری "نەنۆڕ" بریندار بوو. ئەم کۆڵبەرە کوردە به هۆی بەرکەوتنی گوللـە لە لایەن قاچەوە به توندی بریندار بووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت