سێ هاووڵاتیی کورد بە زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/١٨ - ٠٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سێ هاووڵاتیی کورد بە زیندان مەحکووم کرانئاژانسی کوردپا: لقی ١٠٢ دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشار، سێ هاووڵاتیی کورد بە ٢٥ مانگ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی "باپیرە بەرزە، ئەحمەد قەلاتەڕەشی و سڵێمان محەممەدنژاد"، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی شاری پیرانشار بە ٢٥ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەپێی ئەو حوکمە، باپیرەبەرزە بە ٨ مانگ زیندان، ئەحمەد قەڵاتەڕشی بە ٥ مانگ و سڵێمان محەممەدنژاد، بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەو سێ زیندانییە کوردە بەو حوکمە داسەپاوە، ناڕەزایەتییان دەربڕیووە و دۆسیەی ئەو سێ زیندانییە کوردە، ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کراوە.

پاش بڕینەوەی ئەو حوکمە، باپیرە بەرزە کوڕی عۆسمان خەڵکی گوندی "چیانە"، بە دانانی بارمتەی ٢٢٠ میلیۆن تمەنی، ئەحمەد قەڵاتەڕشی بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن و سڵێمان محەممەدنژاد تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی گوندی "گەرگوول" بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە، مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ کراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٨:٢٣ تاران

مەسعود شەمس نژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران