لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرائاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی "مەجید تیباش"، کوڕی خالید، خەڵکی گوندی "دزە"ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم لاوە کوردە، پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کراوە.

مەجید تیباش، ڕۆژی ٥ی بەفرانبار، پاش بانگهێشت بۆ ستادی خەبەری ئیداری ئیتلاعاتی شاری ورمێ، دەسبەسەر کرابوو.

ئەم لاوە کوردە، بە تۆمەتی "پەیوەندیی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، بۆ ستادی خەبەری ئیداری ئیتلاعاتی شاری ورمێ بانگهێشت کرابوو.

لەو پەیوەندییەدا، ساڵی ٩١ی هەتاوی، ئەم لاوە کوردە، لەسەر بڕیاری حەراسەتی زانکۆی عیلمی_کاربوردی شاری ورمێ، بە هۆی ئەوەی کە لەسەر لەبتابەکەی وێنەی ئاڵای کوردستانی دانابوو و ئەو وێنەیەی لە کۆنفڕانسێکی زانستیدا پیشان دابوو، لە خوێندن بێبەری کرا.

هەروەها ساڵی ٩٢ی هەتاوی، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ماوەیەک دەسبەسەریی لە گرتنگە ئازاد کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا