گازگرتووی گیانی دوو کرێکاری مەهابادی ئەستاند

١٣٩٧/١٠/٢٢ - ١٢-٠١-٢٠١٩ - ٠٩:٥٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٩٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

گازگرتووی گیانی دوو کرێکاری مەهابادی ئەستاندئاژانسی کوردپا: دوو کرێکاری کورد خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی نەشتی گاز لە یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرەکانی شاری تەورێز، گیانیان لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانبار، دوو کرێکاری کورد بە ناوەکانی "سەید ئەحمەد ئەحمەدی و سەید ئیبراهیم ئەحمەدپوور" خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی گازگرتووی گیانیان لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ئەو دوو کرێکارە کوردە لە یەکێک لە کێڵگەی پەلەوەری بووستان‌ئابادی شاری تەورێز خەریلکی کرێکاری بوون بە هۆی نەشتی گاز، گیانیان لە دەست داوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو کرێکارە کوردە لە کاتی حەوانەوە تووشی ئەو ڕووداوە بوون و ئەمە سەرەڕای چەندین جار داواکاری ئەو دوو کڕێکارە کوردە بۆ چاککردنەوەی نەشتی گازی ئەو کێڵگەیە.

ئەو دوو کرێکارە کورد خێزاندار و هەر یەکیان باوکی چەند منداڵی کەم تەمەنن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٢٨ - ١٩-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٠٣ تاران

ڤەژین لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز بەردەوامە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٦:٣٠ تاران

ڕێز لە هونەرمەندی کورد، عەلی عابدی گیرا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٣٧ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین کتێبی کوردییە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥٣ تاران

گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری بانە کوژرا

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

گوندی "ساتیاری" بە پێشوازیی نەورۆزەوە چوو

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٥٥ تاران

خۆکوژی کچێکی لاو لە شاری جوانڕۆ

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٣٠ تاران

لاوێکی تەنگیسەری لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا