هێزە نیزامییەکان ئاگریان لە کەلوپەلی کاسبکاران لە سنووری نەوسوود بەردا

١٣٩٧/١٠/١٩ - ٠٩-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هێزە نیزامییەکان ئاگریان لە کەلوپەلی کاسبکاران لە سنووری نەوسوود بەردائاژانسی کوردپا: هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی جێگیر لە سنووری نەوسوود، دەستیان بە سەر کەلوپەلی کاسبکاران داگرت و دواتر ئاگریان تێبەردا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، بەشێکی بەرچاوی لە شتومەکی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە دەستی بەسەر داگیرا.

یەکێک لەو کۆڵبەرانە کە شتومەکەکەی لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەستی بەسەر داگیرابوو، بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکان پاش دەسبەسەردا گرتن و ڕاگواستنی کەلوپەلی کاسبکاران و کۆڵبەران بۆ پایگا، شتومەکەکانیان ئاگر تێبەردا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: کۆڵبەران و کاسبکاران بەو کارەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی تووشی خەساری زۆری ماڵی بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە