یەڵدا عەباسی کچە هونەرمەندی کورد ئازاد کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٠١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

یەڵدا عەباسی کچە هونەرمەندی کورد ئازاد کرائاژانسی کوردپا: کچە هونەرمەندێکی کورد خەڵکی خۆراسان، کە لە لایەن پۆلیسی تورکییەوە دەسبەسەر کرا بوو، پاش ٢٤ کاتژمێر ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی سەرماوەز، یەڵدا عەباسی کچە هونەرمەندی ناسراوی کورد خەڵکی خۆراسان، پێش لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی کۆنسێرتێکی مۆسیقا لە شاری ئۆستانبوڵی تورکیە، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەسبەسەر کرابوو، ئەمڕۆ هەینی ١٦ی سەرماوەز، ئازاد کرا.

ئەو کچە هونەرمەندە کوردە کە بە بۆنەی ٢٧مین ساڵگەردی دامەزراندنی ناوەندی فەرهەنگی "میزپوتامیا" بانگهێشت کرابوو، لە لایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکیە دەسبەسەر کرابوو.

پارێزەری یەڵدا عەباسی لەو پەیوەندییەدا، ڕایگەیاند کە، هۆکاری دەسبەسەر کردنی یەڵدا عەباسی "پشتیوانی لە عەفرین"، بووە و ئەمڕۆ هەینی ١٦ی سەرماوەز لە گرتووخانە ئازاد کرا.

یەڵدا عەباسی لە ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی لە شاری شیروان چاوی بە دونیا هەڵهێناوە و گەورەبووی شاری قوچانە و دەرچووی قوناغی ڕشتەی "فناوری اطلاعات"ە. ناوبراو لە تەمەنی ٤ ساڵیدا لە لایەن دایکەوە، کە یەکەمین مامۆستای بووە و دەستی بە گۆرانی وتن کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە