برینداربوونی هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە شاری خۆی

١٣٩٧/٠٨/١٧ - ٠٨-١١-٢٠١٨ - ١٧:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

برینداربوونی هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە شاری خۆیئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی بەخشی قوتوور سەر بە شاری خۆی بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەنسوور پەرویزی" خەڵکی بەخشی قوتوور؛ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی جێگر لە پایەگای "دەرخان" لە گوندی "قیلەلیق"، ئەم هاووڵاتییە کوردیان بە بێ ئاگادار کردەنەوەی پێشووی داوەتە بەردەسڕیژی گوللە و لە ئاکامدا بووە بە هۆی برینداربوونی ناوبراو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "ئەم هاووڵاتییە کوردە لە کاتێکدا لە حاڵی گواستنەوەی ئەفغانییەکان لە سنووری شاری خۆی بووە، کراوەتە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی".

ئەم هاووڵاتییە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری خۆی گوازتراوەتەوە و هەنووکە لەژێر چاودێری پزیشكی دایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە