وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان: ئەم هەوڵەی ئامریکا درێژەی پیلانەکانە دژی سەرۆک ئاپۆ

١٣٩٧/٠٨/١٧ - ٠٨-١١-٢٠١٨ - ١٧:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان: ئەم هەوڵەی ئامریکا درێژەی پیلانەکانە دژی سەرۆک ئاپۆئاژانسی کوردپا: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە خەڵاتی ماڵی بۆ ئەو کەسانە تەرخان دەکات کە زانیاریان لەسەر شوناس یان شوێنی ڕێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پ.ک.ک.) هەیە.

پاش سەردانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە کاروباری ئورووپا و ئاسیا بۆ ئانکارا، باڵوێزی ئامریکا لە وڵاتی تورکیە لەم بەیاننامەدا خەڵاتێکی بە بڕی ٥ میلیۆن دۆلار بۆ دانی زانیاری سەبارەت بە "موراد قەرەیلان" و هەروەها بۆ زانیاری لەسەر "جەمیل باییک" و "دۆڕان کاڵکان"، بۆ هەر کامیان ٤ و ٣ میلیۆن دۆلار خەڵاتی دیاری کردووە.

"جەمیل باییک، موراد قەرەیلان و دۆران کاڵکان" لە دامەزرێنەرانی پارتی ئازادی کوردستانن کە هەنووکە لە ئەندامانی شۆرای ڕێبەریی پ.ک.ک، ک.ج.ک، و ه.پ.گ.ـن.

تورکیە، یەکیەتیی ئورووپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، پارتی کرێکارانی کوردستان بە ڕێکخراوێکی "تێرۆریستی" دەزانن.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردستان(کوردپا). لەو پەیوەندییەدا، لەگەڵ "سەرحەد وارتۆ"، وتەبێژێ کۆما جڤاکێن کوردستان (ک.ج.ک) پێکهێناوە.

وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان سەبارەت بەو هەوڵەی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: "بێ‌گومان ئەم هەوڵەی ئامریکا هەوڵێکی نەشیاو و جێی‌پەسەند نییە و ئەم هەوڵە لە درێژەی پیلانەکانە دژی سەرۆک ئاپۆ بە ڕێبەرایەتی ئامریکا و ئامانجی ئامریکا لەم بارەیەوە ڕوونە کە بۆ ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێویستی بە بەکارهێنانی بزووتنەوەی کورد هەیە و پارتی کرێکارانی کوردستان و بە تایبەتی سەرۆک ئاپۆ دژی بەکارهێنانی بزووتنەوەی کورد لە ڕاستای بەرژەوەندی ئامریکا و هاوپەیمانانەکانی ئەوان دەبێت و ئەمەش بۆ ئامریکا کێشە خوڵقێن بووە و دەستیان بە جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە داوە.

ئامریکا و هاوپەیمانەکانی پاش جێبەجێ کردنی ئەم پیلانە لە دژی سەرۆک ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٩ سەرکەوتنێکی وایان بە دەست نەهێناوە و ڕێبەریی حیزبەکەی ئێمە درێژە بە ڕێگای سەرۆک ئاپۆ دەدەن و سیاسەتی کوردی لە ڕاستای بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی کوردی ڕێبەری کردووە، نە لە ڕاستای بەرژەوەندیی لایەنەکانی دیکە و ئەم سێ هاورێ تێکۆشەرەی ئێمە ڕۆڵی بنەڕەتییان لەو پەیوەندییەدا هەبووە و بەو پێیەش ئامانجی ئامریکا بەدی نەهاتووە و بەم هەوڵەش دەیهەوێ بەرژەوەندیی نەتەوەیی کورد لە ڕاستای بەرژەوەندیی خۆی بەکار بهێنێت.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: "ئەم هەوڵەی ئامریکا بەپێی داخوازیی دەوڵەتی تورکیە بووە و لە ساڵی ١٩٩٩ پیلانێکی دیکە دژی سەرۆک ئاپۆ لەسەر داخوازیی دەوڵەتی تورکیە لە لایەن ئامریکا جێبەجێ کراوە و ئەم هەوڵانەش لە ڕاستای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئامریکا و تورکیە دایە".

سەرحەد وراتۆ هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "پێویستە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بزانن کە ئەو هێزانەی دەیانهەوێ لەگەڵ پ.ک.ک، پاکانە حیسابی سیاسی بکەن لە ڕاستیدا نایانهەوێ کێشەی کورد چارەسەر بکرێت. چوونکە بە بێ پ.ک.ک، کێشەی کورد چارەسەر نابێت و ئەو هێزانەش کە خوازیاری چارەسەرنەکردنی ئەو کێشەیەن هەتا پرسی کورد بۆ هەمیشە لە پراوێزدا بێت و ئەوەش لە ڕاستای بەرژەوەندیی خۆی بەکار بهێنن".

وتە بێژی جڤاکێن کوردستان، داوای لە تەواوی حیزبە و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کردووە کە لە بەرانبەر ئەم هەوڵەی ئامریکا هەڵویست بگرن و ڕایگەیاند: "پ.ک.ک، یەکێک لە هێزە بەرچاو و بە هێزەکانە لە ئاستی کوردستان و ئەگەر پ.ک.ک. نەبێت سیاسەتی کوردی بەرەوی لاوزی هەنگاو دەنێت و ئیمکانی هەیە دەسکەوتە هەنووکەییەکانی نەتەوەی کورد لەناو بچێت، ئەمە تەنیا بۆ پ.ک.ک، نییە و بەڵکوو تەواوی حیزب و لایەنەکانی کوردستان دەگرێتەوە".

دەقی تەواوی ئەم وتووێژە لە بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٨/٢٥ - ١٦-١١-٢٠١٨ - ١١:١٤ تاران

بەڕێوەچوونی خولێکی زمانی کوردی لە شاری سەوڵاوا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

لاوێکی خەڵکی شاری بانە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:١٥ تاران

ئیتلاعاتی سپا مامۆستایەکی مەریوانی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ٠٩:٣٧ تاران

چالاکێکی مەدەنیی بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سەقز کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٣ - ١٤-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی شۆرای شاری کرماشان

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٧:١٢ تاران

مێرمنداڵێکی سەردەشتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٣:٥١ تاران

ژنێکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئێعدام کرا