ڕاوڕووتەکانی سپای پاسداران لە کوردستان بەردەوامە

١٣٩٧/٠٨/١٦ - ٠٧-١١-٢٠١٨ - ١١:٣٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕاوڕووتەکانی سپای پاسداران لە کوردستان بەردەوامەئاژانسی کوردپا: ١٤٠ سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، سپای پاسداران دەستی بەسەر ١٤٠ سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهاد سادقی" خەڵکی "دزەی" مەرگەوەڕ لە گوندی "میراوا" داگرت.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە وتووژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: "ئەو ١٤٠ سەر مەڕوماڵەتە لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەستی بەسەر داگیراوە".

ناوبراو دەڵێت: "سەرەڕای تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی سپای پاسداران، ناوەندە حکوومەتییەکان بە هۆی هەڕەشەی سپای، سکاڵاکەی منیان ڕەت کردووەتەوە".

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ئەم هەوڵەی سپای پاسدارانەی وەکوو "تاڵانکردنی کەرەستەی شەخسی" لە قەڵەم دا و ڕایگەیاند: "١٤٠ سەر مەڕوماڵاتی دەسبەسەرداگیراو، بەرانبەر بە بڕی ١٦٠ میلیۆن تەمەن بووە و ئەو مەڕوماڵاتەیان بۆ کوشتارگا ڕاگواستووە".

دەوترێ، سپای پاسداران بە بیانووی "بەربەرەکانێ لەگەڵ ئاژەڵان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق" هەوڵی ئەم کارانە دەدەن.

لە ماوەی ڕابردوودا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی لە شارەکانی شنۆ، پیرانشار، ورمێ و پاوە، دەستیان بە سەر مەڕوماڵاتی خەڵکدا گرتووە".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند