RMMK: لە "نا بۆ ئێعدام لە ئێران" پشتیوانی بکرێت

١٣٩٧/٠٧/١٨ - ١٠-١٠-٢٠١٨ - ١١:٣٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

RMMK: لە \ئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بە نیسبەت ئێعدامی زیندانییانی سیاسیی کورد لە ئێران نیگەرانی دەربڕیوە.

ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی هەڵوەشاندنەوەی ئێعدام بەیاننامەیەکی دەرکرد.

ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆیییە داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە، حوکمی سزای لەسێدارەدان لە ئێران ڕابگرێت.

لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی، جێگرەوەی دەوڵەتێک لە ماوەی ٧ دەیەیە، کە پیشینەی ئەندامبوونی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە مافی مرۆیییەکانی سەر بە ئەو ڕێکخراوە جیهانییە بووە و لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، لە ڕێککەوتننامە نوێیەکاندا سەبارەت بە مافی مرۆڤ خۆی بواردووە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: یاساکانی کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی یاسای سزای ئیسلامی نە تەنیا بۆ تاوانەکانی وەک کوشتنی بەئەنقەست، دزیکردن، دزیی چەکدارانە، بارمتە، دەسدرێژی بۆ سەر کەرامەتی ژنان و هەتا دوایی، حوکمی لەسێدارەدانی بڕیوەتەوە، بەڵکوو بۆ ئەندامانی گرووپە چەکدارەکان و ڕێکخراوە سیاسی و دامەزراوەکان کە لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی بەربەرەکانێیان کردووە، هەروەها کەس یان کەسانێک کە بۆ ڕووخانی حکوومەت گەڵاڵەیان داڕشتووە، حوکمی لەسێدارەدانی بۆ ئەوانیش دیاری کردووە.

ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان، وێڕای نیگەرانبوون لە زۆربوونی ڕێژەی ئێعدامەکان لە ئێراندا بەتایبەت لەسێدارەدانی زیندانییانی سیاسیی کورد لە مانگەکانی دواییدا، لە ڕۆژی جیهانی "نا بۆ ئێعدام"، داوا لە کۆماری ئیسلامی دەکات، کە ڕەوتی ئێعدامەکان لەو وڵاتە ڕابگرێت و هەروەها داوا لە ویژدانە نەنووستووەکان لە جیهان دەکات شانبەشانی ڕێکخراوە مافە مرۆیییەکانی کوردستان و چالاکیی مافی مرۆییی ئێران، پشتیوانیی خۆیان لە "نا بۆ سزای ئێعدام لە ئێران" دەرببڕن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/٢٠ - ١١-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٢٥ تاران

هاووڵاتییەکی کورد گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٣٤ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١١:١٩ تاران

بکوژی زەبیحییەکان لە بانه دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٤٨ تاران

یەڵدا عەباسی کچە هونەرمەندی کورد ئازاد کرا