مەئموورێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری مەریوان کوژرا

١٣٩٧/٠٧/١٧ - ٠٩-١٠-٢٠١٨ - ١٧:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مەئموورێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری مەریوان کوژرائاژانسی کوردپا: یەکێک لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە سنووری شاری مەریوان کوژرا.

شەوی دووشەممە ١٦ ڕەزبەر، یەکێک لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان بە ناوی "میلاد محەممەدیان" خەڵکی شاری کامیاران لە شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکداریدا، لە سنووری شاری مەریوان کوژرا.

کەیوومەرس شێخی فەرماندەی سنوورپارێزی شاری سنە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "تەسنیم" وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند: "ئەم مەئموورەی هێزەی ئینتزامیی لە شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکدارانەدا، کوژراوە.

فەماندەی سنوورپارێزی سنە ئیدعا دەکات کە "دوو کەس لە هێزە چەکدارەکان لەو شەڕەدا بریندار بوون و هێندێک کەرەستە و چەکوچۆڵێان لێ بەجێمابوو، دەستی بەسەر داگیراوە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ یەک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران بەرپرسایەتی ئەو شەڕەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٣٤ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١١:١٩ تاران

بکوژی زەبیحییەکان لە بانه دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٤٨ تاران

یەڵدا عەباسی کچە هونەرمەندی کورد ئازاد کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٣:١٩ تاران

خۆکوژی ژنێکی لاو لە شاری سەقز