حیزبی کۆمەڵە دەسبەسەر کردنی دوو پێشـەرگەی ئەو حیزبەی لە لایەن ئیتلاعاتەوە ڕەت کردەوە

١٣٩٧/٠٦/٠٧ - ٢٩-٠٨-٢٠١٨ - ١٨:٣١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٦٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حیزبی کۆمەڵە دەسبەسەر کردنی دوو پێشـەرگەی ئەو حیزبەی لە لایەن ئیتلاعاتەوە ڕەت کردەوەئاژانسی کوردپا: حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەیاننامەی وەزارەتی ئیتلاعاتی سەبارەت بە دەسبەسەر کردنی دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبەی ڕەت کردەوە.

ساڵح شەریفی، ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە وتووژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا بەیاننامەی وەزارەتی ئیتلاعاتی سەبارەت بە دەسبەسەر کرانی دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە بە بێ بنەما ناوزەد کرد.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: "وەزارەتی ئیتلاعات هەر هاووڵاتییەک لە کوردستان بە هەر تۆمەتێک دەسبەسەر دەکات پەیوەندیی دەدات بە حیزبە کوردییەکانەوە".

ساڵح شەریفی هەروەها دەڵێت: "پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، شوناس و ناو و نیشانی دیاریان هەیە و هەتا ئێستا هیچ یەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر نەکراوە".

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەرمانان، سەید مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران باسی لە دەسبەسەر کرانی ١٢ کەس لە پارێزگای سنە و کرماشان کرد.

وەزیری ئیتلاعات ڕایگەیاندبوو: بە هەوڵی ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی کرماشان و سنە ١٢ کەس لە خرابکاران ناسێندراون و دەسبەسەر کراون و هەروەها لە شەڕ و تێکەڵچوونی چەکدارانە لەگەڵ یەکێک لەو گرووپانەدا، دوو کەس گیانیان لە دەستداوە.

"ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی خه‌رمانانی ١٣٩٧ی هه‌تاوی، ده‌سته‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوا،ن له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ئه‌ركێكی ته‌شكیلاتیدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌رگیر بوون و به‌داخه‌وه‌ دوو كه‌س له‌ هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه،‌ به‌ ناوه‌كانی "ئه‌رسه‌لان جه‌وزاك" و "په‌رویز عه‌بدی" گیانی ئازیزیان له‌ پێناو ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵه و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان‌ به‌خت كرد".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ