کەریم پەرویزی: ئێمە هیوادارین کە ئامریکا و وڵاتانی دیکە پشتیوانیی سیاسی لە خەباتی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات بکەن

١٣٩٧/٠٥/٠٥ - ٢٧-٠٧-٢٠١٨ - ١٥:٠٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٧٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کەریم پەرویزی: ئێمە هیوادارین کە ئامریکا و وڵاتانی دیکە پشتیوانیی سیاسی لە خەباتی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات بکەنئاژانسی کوردپا: هەواڵدەریی "فارس" سەر بە سپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک، باڵوێزخانەی ئامریکای لە شاری هەولێر بە "نائارامی لە کوردستان" تاوانبار کردووە.

لەو گوتارەدا، کە لە ژێر ناوی "باڵوێزخانەی ئامریکا لە هەولێر؛ پێشەنگی هەوڵدانە بۆ نارامکردنی سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران" بڵاوی کردووەتەوە، تێدا هاتووە: "هاوکات لەگەڵ بەهێزبوونی ئەگەرەکان لە بارەی هەوڵی واشنگتۆن بۆ نائارامکردنی سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران، دەوڵەتی ئامریکا، کارناسێکی بە پێشینەی لە سەر پرسی ئێران وەکوو کونسوڵی نوێی وڵاتەکەی لە شاری هەولێر دیاری کرد. لێرەدا خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیه کە لە ڕەوتی دیداری مستەفا هیجری بۆ واشنگتۆن، فیگین یەکێک لە بەرپرسانی ئامریکا بووە کە لەو دیدارەدا لەگەڵ ناوبراو وتووێژی کردبوو".

لەو گوتارەدا، ئاماژە بە سەردانی لێپرسراوی گشتیی "حدکا" بۆ ئامریکا دەکات، نووسیوویەتی: "بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، "مستەفا هیجری"، ڕێبەری گرووپی "حدکا"، ڕۆژانی ١١هەتا ١٧ ژوئەن(٢١ هەتا ٢٧پووشپەڕ) سەردانی واشنگتۆنی کردەوە و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، ئەندامانی کۆنگرە و کارناسانی ئەندێشکەدەکان چاوپێکەوتنی کردووە. ئەم گرووپە پاش ئەم سەردانە بەیاننامەیەکی بڵاو کردبووە و ڕایگەیاندووە، لەو سەردانە پێچەوانەی سەردانەکانی پێشوو، کە لەوێدا زۆربەی باسەکان تایبەت بوون بە "مافی مرۆڤ"، لە هەمبەر "پرسە گرینگەکانی سیاسی و شوێندانەری لە سەر ئێران و ڕۆڵی حدکا"ش لەو دیدار و چاوپێکەوتننانەدا، باس کرابوون".

لەو گوتارەدا، چالاکییەکانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێرانیان بە ئامریکا نیسبەت داوە و حکوومەتی ئێران، ئامریکای بە پشتیوانیی نیزامیی_ماڵی لەم حیزبە تاوانبار دەکات.

ئاژانسی کوردپا لەو پەیوەندییەدا، لەگەڵ "کەریم پەرویزی"، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حدکا، وتووێژێکی کورتی لەو پەیوەندییەدا ئەنجام داوە.

دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:

ئاژانسی کوردپا: ئێران ئیدعا دەکات کە حدکا بە هاندانی ئامریکا ئەمساڵ دەست بە چالاکیی زیاتر لە رۆژهەڵات کردووە، ڕای ئێوە لە سەر ئەم ئیدعاییەی ئێران چییە؟


کەریم پەرویزی: ڕێژیمی ئێران هەردەم چالاکیی هەموو خەڵکی ئێران و بەتایبەت خەباتی کوردی لە پێناوی مافە سروشتیەکانیاندا، بە دەسکردی بیانی ناو بردوە. ئەو جۆرە ئیدیعایانە شتێکی نوێ نین و چل ساڵە پروپاگەندەی لەو چەشنە دەکا.

سەردەمانێک چالاکیی کوردی بە هاندراوی ئێمپریالیزم و سەهیوونیزم و یەکیەتیی سۆڤیەت و ... ئەو شتانە دەزانی! لە کاتێکدا ئەو چەند بەرەی دژ بەیەک بوون!

لە سەرەتای سەرهەڵدانی پرۆسەی راسانیشدا جارێک دەیانگوت ئەو دەسکردی عەرەبستانە و جارێک بە هاندراوی ئیسراییلیان ناو دەبرد. ئێستەش دانڵد ترامپیان دۆزیوەتەوە تاکوو تاوانباریی سەرەڕۆییەکانی خۆیانی بخەنە ئەستۆ.

ئاژانسی کوردپا: ئایا ئامریکا پشتیوانی لە چالاکییەکانی ئێوە دەکات؟

کەریم پەرویزی: ئێمە داوا لە دەوڵەت و نەتەوە و رێکخراوە مەدەنیەکانی ئامریکا و وڵاتانی دێموکراتیکی جیهان و ئەو هێزانەی کە خەمی ئازادی و دادپەروەییان هەیە کردوە و دەکەین کە یارمەتیدەرمان بن بۆ گەیشتن بە ئازادی.

تا ئێستاش بەداخەوە پشتیوانیەکی ئەوتۆ لە لایەن دەوڵەتی ئامریکاوە و بۆ خەباتی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات نەکراوە و ئەوە بە ڕەخنەیەک لە سەر ئامریکا و دەوڵەتەکەی دەزانین کە دەبێ یارمەتیدەری گەلان بۆ گەیشتن بە ئازادی و ئاشتییەکی دادپەروەرانە بێ.

ئێمە ئەگەر ئامریکا و هەر وڵاتێکی دیکە پشتیوانیمان بکا، پێشوازی لێ دەکەین.
کۆماری ئیسلامی گرووپە تیرۆریستیەکانی وەکوو حیزبوڵڵا بار دێنێ و بۆ سەرکوتی خەڵکانی ئێران کەڵکیان لێ‌وەر دەگرێ، یان لە پێناوی مانەوەی ڕێژیمە تاوانبارەکەیدا هەموو وڵاتی بە رووسیە و چین و ... هەرزانفرۆش دەکا، گەلان و نەتەوەکانی ئێرانیش مافی خۆیان بۆ خەباتەکەیان دژ بە سەرەرۆیی ستەمکاریی کۆماری ئیسلامی پشتیوان بۆ خۆیان پەیدا بکەن.

ئاژانسی کوردپا: ئێران ئیدعا دەکات کە پلانی چالاکییەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵات لە کۆنسوولگەریی ئامریکا لە هەولێر دادەڕشترێت، تا چەندە ئەمە ڕاستە؟

کەریم پەرویزی: ئێمە هیوادارین کە کۆنسوولگەری و وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا و وڵاتانی دیکەش پشتیوانیی سیاسی لە خەباتی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات بکەن.

پلانی جموجۆڵی پێشمەرگە و تاکتیک و ستراتژیی نیزامی و سیاسی، بۆ خۆمان دایدەڕێژین و کەس بۆمانی دیاری ناکا!

ئەو جۆرە ئیدیعا و پڕۆپاگەندانە تەنیا بەو مەبەستەیە کە خۆیان لە ئەسڵی بابەتەکە بدزنەوە کە لە ئێراندا پرسی نەتەوەکان هەیە و کۆماری ئیسلامی سەرچاوەی هەموو نەهامەتیەکانی خەڵکانی ئێرانە.

پاش چالاکییەکانی حیزبی دێموکرات لە رۆژهەڵات، سپای پاسداران و بەرپرسانی ئێرانی دەستیان کردووە بە هەڕەشەی لە نێوبردنی حیزب، ئەم هەڕەشانە تا چەنده کاریگەری لە سەر چالاکییەکانی ئێوە هەبووە؟

کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات گەر لە هەڕەشە بترسایە و چاوترسێن بکرایە، دوای فەرمانی جەهادی خومەینیی تاوانبار بە دژی کورد، وازی لە خەبات دەهێنا و چۆکی دادەدا! چل ساڵە کوردستان بەپێوەیە و کورد خەبات دەکا و چاوترسێن نەبووە و نابێ. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە سەرەمەرگدایە و دەڕوا و ئەوە کوردستان و کوردە کە سەربەرز لە مێژوودا دەمێنێتەوە و داهاتووی خۆی دیاری دەکا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٨/٢٨ - ١٩-١١-٢٠١٨ - ١٢:١٠ تاران

دوو کرێکار خەڵکی شاری خۆی گیانیان لە دەست دا

١٣٩٧/٠٨/٢٧ - ١٨-١١-٢٠١٨ - ١٨:٥٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانیی مەریوان ڕاگوێزرا

١٣٩٧/٠٨/٢٧ - ١٨-١١-٢٠١٨ - ١٠:١٧ تاران

مامۆستایەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی سنە گوێزرایەوە

١٣٩٧/٠٨/٢٦ - ١٧-١١-٢٠١٨ - ١٧:٥٠ تاران

٢٢ سەر ئەسپی کاسبکاران لە سنووری بانە لەناو چوون

١٣٩٧/٠٨/٢٦ - ١٧-١١-٢٠١٨ - ١١:٢٥ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری سەردەشت بریندار کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٦ - ١٧-١١-٢٠١٨ - ٠٩:٣٠ تاران

ئیتلاعاتی مەریوان دوو هاووڵاتیی کوردی دەسبەسەر کرد

١٣٩٧/٠٨/٢٥ - ١٦-١١-٢٠١٨ - ١١:١٤ تاران

بەڕێوەچوونی خولێکی زمانی کوردی لە شاری سەوڵاوا