شیرین عێبادی: چاکسازی لە نیزامی ئێراندا بێ‌سوودە

١٣٩٧/٠١/١٨ - ٠٧-٠٤-٢٠١٨ - ١١:٥٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٨٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شیرین عێبادی: چاکسازی لە نیزامی ئێراندا بێ‌سوودەئاژانسی کوردپا: شیرین عێبادی، وەرگری خەڵاتی ئاشتی نوبێل و چالاکی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: ئێرانییەکان بۆیان دەرکەوتووە کە نیزامی سیاسی لە ئێراندا شیاوی چاک بوونەوە نییە.

وەرگری خەڵاتی ئاشتی نوبێل لە وتووێژێکدا لەگەڵ "پایگاە اینترنتی بلومبرگ"دا ڕایگەیاند: خەڵکی ئێران بەدوای "گۆڕینی نیزامی سیاسی" و "یاسای بنەڕەتی" ئەو وڵاتە و دانانی یاسایەکی بنەڕەتی"سێکولار" و "بەپێی جارنامەی جیهانی مافی مرۆڤەوەن".

شیرین عێبادی چالاکی مافی مرۆڤ هەروەها ڕایگەیاندووە هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووە، کە حەسەن ڕوحانی "اصلاح‌طلب" بێت.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژە کردن بە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردووی ئێران لە نەبوونی ڕێبەری لە نارەزایەتییەکان ڕایگەیاند: لە ڕەوتی خەباتدا ڕێبەران دەردەکەون، کاتێک هەڵبژاردنی ئازاد لە ئێراندا هەبێت ڕێبەرانیش دەردەکەون.

پێشتریش، شیرین عەبادی لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، خوازیاری بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە ئێران و دیاریکردنی جۆری حکوومەت بۆ ئەو وڵاتە گۆڕینی ئاشتییانەی نیزامیی سیاسی لە ئێران بوون.

ئەو وەرگرەی خەڵاتی ئاشتی نوبێل پێشتریش لە وتووێژێکدا لەگەڵ"یورۆنیوز" ڕایگەیاندبوو، سەرکۆماری ئێران بەرپرسی زۆربەی هەرەزۆری ڕووداوەکانە کە لە ئێراندا روو دەدات.

شیرین عەبادی لە دایکبووی ٣١ی جۆزەردانی ١٣٢٦ی هەتاوی لە شاری هەمەدان، خوێندنی لە بواری یاسادا تەواو کردووە و تەنیا ئێرانییەک بووە کە خەڵاتی ئاشتی نوبێلی وەرگرتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند