حوسێن ئەحمەدی نیاز: ئەگەر یاسا حاكم بێت دەبێت حوکمی ئێعدامی ڕامین هەڵوشێندرێتەوە

١٣٩٦/١١/٠٥ - ٢٥-٠١-٢٠١٨ - ١٨:١٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٥٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حوسێن ئەحمەدی نیاز: ئەگەر یاسا حاكم بێت دەبێت حوکمی ئێعدامی ڕامین هەڵوشێندرێتەوەئاژانسی کوردپا: پاڕێزەری دۆسیەی ڕامین حوسێن پەناهی بە نیسبەت بڕیاری حوکمی ئێعدامی ڕامین ناڕەزایەتی دەڕبڕی و هیوادارە کە دیوانی باڵای وڵات ئاڵوگۆڕ بە سەر ئەو حوکمەدا بهێنێت.

حوسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەری پلەی یەکی دادگوستەری و پارێزەری دۆسیەی ڕامین حوسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد، بە ئاماژە کردن بە دەرکردنی حوکمی ئێعدامی ڕامین، لە وتووێژێکی کورتدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا ڕاگەیاند: "ڕامین حوسێن پەناهی بە تاوانی "بغی" و ئەندامبوون لە کۆمەڵە و بە ئێعدام لە ڕێگای سێدارەوە لە حەوشی زیندانی سنە مەحکووم کراوە".

ئەو پاڕێزەرە هەروەها دەڵێت: "ڕامین حوسێن پەناهی لە دادگادا تەواوی ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵی ڕەت کردوتەوە و ڕاگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک هەوڵی شەڕ و تێکهەڵچوونی نەداوە".

ئەو پارێزەرە پلەی یەکەی دادگوستەری ڕایگەیاند: "دادگای ئینقلابی شاری سنە بۆ دەرکردنی حوکمی ئێعدامی ڕامین پشتی بە بەڵگەکانی سپای پاسداران و وەرزارەتی ئیتلاعات بەستووە و ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە کاتی لێکۆڵێنەوەکان، ڕامین لە بوونی پارێزەر بێبەری بووە".

نابراو هەروەها دەڵێت: "دەرکردنی حوکمی ئێعدام بۆ رامین لە سەر داواکاری وەزارەتی ئیتلاعات بووە".

حوسێن ئەحمەدی نیازی دەڵێت: "ئەگەر یاسا سەروەر بێت دەبێ حوکمی ئێعدامی ڕامین لە دیوانی باڵای وڵات هەڵبوشێنڕێتەوە و لە ڕوانگەی منەوە، کۆنوانسینۆنە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ، یاسای بنەڕەتی و قەواعد، ئوسووڵ و بونیادکانی مافی سروشتی و مرۆیی، ڕامین نابێت ئێعدام بکرێت".

ئەو پارێزەرە پێداگری دەکات کە: ئێعدام، ڕێگا چارەی لابردنی کێشە و هەڵاوردنەکان لە کوردستان نییە و هەوڵە توندوتیژییە ئامێزەکان لە لایەن حکوومەتەوە ناتوانێت یارمەتیدەری چارەسەر کردنی ئەو کێشانە بێت.

ناوبراوە لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: هیوادارم کە حوکمی ڕامین لە دیوانی باڵای وڵات هەڵبوشێنرێتەوە و حوکمێکی نوێی لە پەیوەندیی لەگەڵ دۆسیەکەی ناوبراو دەربکات.

دادگای ئینقلابی شاری سنە لە حوکمێکدا، ڕامین حوسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام کرد. ئەو حوکمە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندان بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ڕامین حوسێن پەناهی، ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ، لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری سنە بە سەختی بریندار بوو و لە لایەن هێزەکانی سپاوە دەستبەسەر و پێش لە تەواو بوونی قۆناغی دەرمانی لە نەخۆشخانەی شاری سنە بۆ گرتووخانەی سپا گوازرایەوە. پاش دەستەبەسەر کردنی ڕامین، هێزە ئیتلاعاتییەکان هەوڵی دەستبەسەر کردنی بنەماڵەی حوسێن پەناهیان دا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت