هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران و هەڵوێستی کورد (٦)

١٣٩٦/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٢٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران و هەڵوێستی کورد (٦)ئاژانسی کوردپا: کۆتایی ئەم حەوتوویە، پرۆسەی ١٢هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆماری و هەڵبژاردنی پێنجەمین خولی شۆرای شار و دێ لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسی کوردپا لە گەڵ کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی چەند وتووێژێکی ئەنجام داوە کە ڕوانگە و بۆچوونی ئەو کەسانە لە سەر هەڵبژاردنەکان لە ئێران لەخۆ دەگرێت.

شەشەمین وتووێژ لەگەڵ ڕەزا کەعبی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١_بایکوتی شەش حیزب و لایەنی سیاسی کوردستانی ئێران، چ باندۆرێکی یەکلاکەرەوەی لە سەر بەشداری یان بەشداری نەکردنی کوردەکان لە هەڵبژاردنەکان دەبێ، ئەو پرسەی کە بە "تحریم فعال" ناسراوە؟

ڕەزا کەعبی
ڕەزا کەعبی: تەحریم و بایکۆتی به ناو هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی له لایەن گەلی کورد و حیزبە سیاسەکان و تەنانەت له لایەن خەڵک و حیزبەکان له ئێران یەکەمجار نیە و ئەوەی که بەشێکی بەرچاو بەشداری ناکەن هەر له سەرەتای هاتنە سەرکاری ئەم ڕێژیمە، له گەڵ بایکۆتی بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگای ژێر دەسەڵاتی خۆی ڕوبەڕوو بووە. بایکۆتی شەش حیزبی کوردستانی، گرینگییەکەی له کۆدەنگی و نیشاندانی یەکگرتوویی حیزبەکان و کۆمەڵگای کوردستانە. بێ‌گومان کاریگەریی خۆیی هەیە. ئەگەرچی پاش ڕاگەیاندنی شەش حیزب کۆماری ئیسلامی زۆر به ئاشکرا مەسەلەی کەمکردنی کاریگەریی ئەم هەڵۆێستە هاوبەشەی خستووەتە دەستوری کاری خۆی و له چالاکی و پڕوپاگەندەی کاندیدەکاندا دیار بووە. هەروەها ئەوەی هەڵبژاردنی شۆراکانیش هاوکاتە لەگەڵ مەجلیس، دەستی ڕێژیم ئاوەڵاتر دەکات بۆ ئەوەی بایکۆتی شەش حیزبەکە کاڵ بکاتەوە. بەڵام من پێموایە کاردانەوەی هەڵوێستی شەش حیزب بەرین و گەورە دەبێت.

٢_جیا لە بەشداریی پڕوپاگەندەیی کە لە ئەگەری بەشداری نەکردنی کوردەکان لە هەڵبژاردنی کۆتایی مانگی بانەمەڕ، ئەو شەش حیزب و لایەنە سیاسییە دەتوانن چ دەسکەوتێکی سیاسی بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن؟

ڕەزا کەعبی: هەڵوێستی هاوبەشی شەش حیزب بۆ خۆی دەسکەوتێکی سیاسییە، کۆمەڵگای کوردستان تینووی هاوکاری و هاوهەڵوێستیی حیزبەکانە و هەمیشە پێشۆازیی گەورەیان کردووە له نزیکبوونەوە و هاوکاری و پێکەوە بوونیان. من پێموایە گرینگیی هاوهەڵوێستیی شەش حیزبی کوردستانی به ڕادەی بەشداری کردن و نەکردنی خەڵکی کوردستان لەم هەڵبژاردنە نەبستراوەتەوە، به هوی هەلومەرجی سیاسیی کوردستان و دەسەڵاتی زۆر دڕندانەی کۆماری ئیسلامی و وەگەڕخستنی ئیمکاناتی ماڵی و ئیداری و سەربازی هەمیشە ویستویە وا نیشان بدات که حیزبەکان له دەرەوەی کوردستانن، له نێو خەڵکدا جێگە، پێگە و کاریگەرییان نەماوە و ..... له هەر هەڵبژاردنێک کۆماری ئیسلامی زۆر به لایەوە گرینگ بووە که نیشان بدات "کوردستان ئارامە، کوردستان له گەڵ حیزبەکان نەماون، کوردستان بەشداری هەڵبژاردنە، رۆحانی به دەنگی کوردستان بوو به سەرۆک کۆمار" و پڕوپاگەندەی ناڕاست...، بەڵام گرینگیی هاوهەڵوێستیی شەش حیزب لەوەدایە که؛ پاش هەڵبژاردنەکانیش درێژەی هەبێت و کۆمەڵگای کوردستان دڵنیا بکەینەوە که پێکەوەین. هەرچی زۆرتر کۆمەڵگای کوردستان دڵنیا بکەین، زۆرتر وەڵام دەگرینەوە و کۆدەنگی گەلی کورد له دژی کۆماری ئیسلامی دەباتە ئاستێکی بەرینتری نەتەوەیی.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا