شاری نۆدشە وەکوو شاری کلاش چنین دیاری کرا

١٣٩٦/٠٢/٢٦ - ١٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٢٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شاری نۆدشە وەکوو شاری کلاش چنین دیاری کرائاژانسی کوردپا: شاری نۆدشە سەر بە پارێزگای کرماشان لە کێبڕکێ لەگەڵ پارێزگای سنە و چەند شارێکی دیکە بۆ تۆمار کردنی نازناوی شاری "کڵاش چنین"، سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، شاری نۆدشە وەکوو "شاری کلاش چنین" لە ئێران تۆماری میللی کرا.

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگیی پاڕیزگای کرماشان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا ڕاگەیاند: شاری نۆدشە بە هۆی چنینی باشترین "کڵاش" بەسەر شارەکانی دیکەدا سەرکەوت و وەکوو "شاری کڵاش" دیاری کرا.

جەلیل باڵایی ڕایگەیاند: ئەوەی بووەتە هۆی ئەوەیکە شاری نۆدشە وەکوو "شاری کڵاش" دیاری بکرێت، بەشداریی خەڵکە لە بەڕێوەبردنی پیشەیی خۆیاندا، داهێنان و فەرچەشنیی ڕەنگەکان، قەبارەی کڵاشی"منداڵان، ژنان و پیاوان"، ڕێژە و بوونی ئەو پیشەیە لەو شارە و هەروەها پێکهاتەی مێژوویی شاری نۆدشە بووە.

ئەو بەرپرسە حکوومەتییە دەڵێت: لە شاری نۆدشە زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس سەرقاڵی پێشەی چنینی کڵاشن و بۆیە ئەو شارە وەکوو شاری کڵاش لە تۆماری میللی، تۆمار کرا.

شاری "نۆدشە" سەر بە "پاوە" لە ١٥٠ کیلومیتریی پارێزگای کرماشان هەڵکەوتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا