زۆرانوانێکی کورد میداڵی زێڕی ئاسیای بە دەست ‌هێنا

١٣٩٦/٠٢/٢٥ - ١٥-٠٥-٢٠١٧ - ١١:٤٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٤٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زۆرانوانێکی کورد میداڵی زێڕی ئاسیای بە دەست ‌هێنائاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان لە کێبڕکێی زۆرانوانی لە وڵاتی هێندوستان پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بانەمەڕ، وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری کرماشان لە کێبڕکێی زۆرانوانی ئاسیا لە وڵاتی هێندوستان توانی میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

یەدوڵا موحێبی لە کێشی ١٢٥ کیلۆ توانی ٦ بە ٢ بە سەر ڕکەبەرەکیدا سەرکەوێ و پلەی یەکەم بە دەست بێنی.

ئەمە چوارەمین سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکی موحێبی لە کێبڕکێکانی ئاسیا بووە، کە میداڵی زێڕ و نیشانی پاڵەوانیەتی بۆ تیمی کرماشان بە دیاری هێنا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا