٧کتێبی کوردی نووسەر و شاعێرێکی مەهابادی ڕوونوێنی کرا

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٧کتێبی کوردی نووسەر و شاعێرێکی مەهابادی ڕوونوێنی کرائاژانسی کوردپا: بەبەشداری کۆمەڵیک لە شاعێران، نووسران و ئۆگرانی ئەدەبی کوردی، پەردە لە سەر ٧ کتێبی یەکێک لە شاعێرەکانی شاری مەهاباد هەڵدرایەوە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، ٧ بەرهەمی شاعێر و نووسەرێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی" عەبدوڵڕەحیم ئاسیابان" ناسراو بە"غەریبان" کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

ئەو حەوت بەرهەمەی نووسەرە کوردە کە بە زمانی کوردی نووسراوە بریتین لە:" خولخوله و ماخۆلان، افسانه هولیارشای کورد، راز و نیازی کوردی، دیوان غریبان، هۆپ، کورته باسێکی بلیمه‌تی جیهانی، دەروازەی شاری نووسین.

لەو ڕێوەرەسمەدا، ژمارەیەک لە نووسەران و ئەدیبانی شاری مەهاباد وەک"کەریم سۆفی مەولوودی"ناسراو بە"تینوی مەهابادی" شاعێر و نووسەری ئەو شارە و هەروەها لێکۆڵەڕ و مێژوو ناسی کورد"مەحموود پێدارم" سەبارەت بە بەرهەمەکانی ئەو شاعێر و نووسەرە کوردە چەند وتەیەکیان پێشکەش بە بەشدارانی ئەو ڕێوەرەسمە کرد.

لەو ڕێوەڕسمەدا، عەبدوڵڕەحیم ئاسیابان بە خوێندنەوی دوو کۆپلە شێعری خۆی، لەگەڵ ژەنینی ئامێری ویۆڵۆن بە هاوکاری خالید نادرپوور پێشکەش بەبەشداران کرد.

ئەو شاعێرە کوردە هەتا ئێستا خاوەنی ١٠ بەرهەمە و ١٢ بەرهەمی دیکەی ئەو نووسەرە کوردە ئامادەی چاپ و بڵاکردنەوەیە.

عەبدوڵڕەحیم ئاسیابان ناسراو بە "غەریبان" لە ساڵی ١٣٢٩ی هەتاوی لە گوندی"کلیجە"ی شاری مەهاباد لە دایکبووە و خاوەنی دوو کوڕ و کچێکە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/١٠ - ٣٠-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

بانگهێشت کردنی چالاکانی کرێکاری بەردەوامە

١٣٩٦/٠٢/٠٩ - ٢٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٠٨ تاران

ژنێکی لاوی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٢/٠٩ - ٢٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٣ تاران

بەندوای سیکان پاش ٧ ساڵ تەواو نەکراوە

١٣٩٦/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٦ تاران

تەزووی کارەبا گیانی کرێکاری ئیلامیی ئەستاند

١٣٩٦/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

دادگای شاری دێزفوول حەوت چالاکی مەدەنیی بانگهشت کرد

١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٧ تاران

هاووڵاتییەک لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

بۆکان/ دوو گوللە خومپارە و گوللە تۆپێک دۆزرایەوە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

ئاخبارین بینی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتووە

١٣٩٦/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٣ تاران

تەقینەوەی مین لە شاری شنۆ قوربانیی بەدواوە بوو

١٣٩٦/٠٢/٠٤ - ٢٤-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

ماکرۆن و لۆپێن کەوتنە بەر یەک