سێ زیندانیی کورد لە زیندانی دەریای شاری ورمێ ئێعدام کران

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٥٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٥٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سێ زیندانیی کورد لە زیندانی دەریای شاری ورمێ ئێعدام کرانئاژانسی کوردپا: چوار زیندانیی بەندکراو لە زیندانی"دەریا"ی شاری ورمێ، لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیرانەوە لەسێدارە دران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانیی سێ‌شەممە ٢٤ی ڕەشەمە، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ حوکمی ئێعدامی چوار هاووڵاتی، کە سێ کەسیان کورد بوون، جێبەجێ کرد.

ئەو چوار زیندانییە ڕۆژی ٢٣ێ ڕەشەمە لە بەندی ١٥ی زیندانی "دەریا"ەوە بۆ ژووری تاکەکەسی گوێزرانەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو زیندان، شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە ئێعدام کراوەی بە ناوەکانی "ئەکرام حەسەنپوور کوڕی سەعید خەڵکی سەڵماس، کەیومەرس فەریدوون کوڕی عەبدوڵڕحمان خەڵکی شاری ورمێ و چەنگیز بادوزادە خەڵکی ورمێ" ڕاگەیاندووە.

شوناسی یەکێکی دیکە لە ئێعدام کراوەکان بە ناوی "عەبدولواحید حامیدی" هاووڵاتییەکی تورک زمانی خەڵکی ئازەربایجان ڕاگەیەنراوە.

"سزای پەیوەندییدار بە ماددەی سڕکەر" هۆکاری دەرکردنی ئەو حوکمە لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بووە.

ئەو چوار زیندانییە پێ لە تەمەنە، نزیکەی ٣ساڵ و نیو لە زیندانی شاری "ورمێ"دا بوون.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی "محەممەدڕەزا سەمەدی‌نەسەب" کوڕی "فەرامەرز" لە پەڕانپەڕی گرتووخانەی ناوەندیی کرماشان(دیزڵئاباد) ئێعدام کراوە.

ئامارە بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن کە لە ساڵی ڕابردووی زایینی(٢٠١٦)دا، ٢٩٥ هاووڵاتی بە تاوانی جۆراوجۆری پەیوەندییدار بە ماددەی سڕکەر لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٨ تاران

کێبڕکێ بۆ کۆشکی ئێلیزه دەستی پێکرد

١٣٩٦/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٢ تاران

ناوەندی داکۆکیی لە مافی منداڵانی کار داخرا

١٣٩٦/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٦ تاران

شاری هەرسین گیرۆدەی كێشەی پیسبوونی ئاوە

١٣٩٦/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٥ تاران

ژنێکی کرێکار لە کاتی کارکردن دا تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٢ تاران

٧کتێبی کوردی نووسەر و شاعێرێکی مەهابادی ڕوونوێنی کرا

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٤ تاران

زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە