شاخەوانێکی مەهابادی میداڵی زێڕی وڵاتی کۆڕەی باشووری بەدەست هێنا

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١١:١٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢١٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شاخەوانێکی مەهابادی میداڵی زێڕی وڵاتی کۆڕەی باشووری بەدەست هێنائاژانسی کوردپا: لە درێژەی سەرکەوتن و شانازییەکانی وەزشوانانی کورد، شاخەوانێکی لاوی خەڵکی شاری مەهاباد, لە کێبڕکێی جامی قارەمانیی ئێسکیی وڵاتی کوڕەی باشوور، پلەی یەکەمی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کێبڕکێی جامی ئێسکیی ئاسیا لە وڵاتی کۆڕەی باشوور، عەبدوڵڕحمان قەزاق ناسراو بە "کارزارن" لە ڕەدەی تەمەنیی مێرمنداڵاندا، میداڵیای زێڕی بۆ خۆی دەستبەرکرد.

عەبدوڵڕحمان قەزاق یاریزانی بواری ئێسکییە، ناوبراو تەمەن ١٧ ساڵە و خەڵکی شاری مەهابادە. کارزان مانگی ڕەشەمەی ئەمساڵ لەگەڵ تیمی میللی شاخەوانیی وڵاتی ئێران بۆ کێبڕکێی جامی جیهانیی ئێسکی "کوێستان" ڕەانەی وڵاتی ئیتالیا کرابوو.

ئەو وەرزشوانە کوردە لە ساڵی ٩٤ی هەتاوییەوە بووەتە ئەندامی تیمی میللیی شاخەوانیی لاوان لە ئێران.

هەر لەو پەیوەندییەدا، لە کێبڕکێی یارییەکانی کیک بۆکسینگ لە بواری وەرزشی ڕەزمییدا، چوار لاوی کوردی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، توانییان پلەی یەکەمی کێبڕکێی ڕەزمیی جامی ئاشتی و دۆستایەتی(صلح و دوستی) وڵاتی ئازەبایجان بەدەست بێنن.

ڕووبەری شاری مەهاباد ٢٥٩١ کیلۆمێتری چوارگۆشەیە و ڕێژەی حەشیمەتی دانیشتوانی ئەو شارە بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی، ٢١٥،٥٢٩ کەس بووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٨ تاران

کێبڕکێ بۆ کۆشکی ئێلیزه دەستی پێکرد

١٣٩٦/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٢ تاران

ناوەندی داکۆکیی لە مافی منداڵانی کار داخرا

١٣٩٦/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٦ تاران

شاری هەرسین گیرۆدەی كێشەی پیسبوونی ئاوە

١٣٩٦/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٥ تاران

ژنێکی کرێکار لە کاتی کارکردن دا تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٢ تاران

٧کتێبی کوردی نووسەر و شاعێرێکی مەهابادی ڕوونوێنی کرا

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٤ تاران

زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە