سێ مێرمنداڵی بنەماڵەیەک بە هۆی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لە دەست دا

١٣٩٥/١١/٢٩ - ١٧-٠٢-٢٠١٧ - ١١:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٠٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سێ مێرمنداڵی بنەماڵەیەک بە هۆی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لە دەست دائاژانسی کوردپا: بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە گوندێکی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، سێ مێرمنداڵی ژێر تەمەن ٥ ساڵ بە هۆی دوکەڵی ئاگرکه خنکان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، لە یەکێک لە گوندەکانی شاری خۆی، بە هۆی نەشتی گاز و ڕۆشن کردنی شەقارتە لە لایەن ئەو منداڵانە لە کاتی یاری کردن، بوو بە هۆی ئاگرتێبەربوونی ئەو ماڵە و گیان لە دەستدانی سێ مێرمنداڵی لێکەوتەوە.

هەواڵدەریی فارسی پارێزگای ورمێ شوناسی ئەو سێ مێرمنداڵانەی بە ناوەکانی"ئاران" تەمەن سێ ساڵە، "ئایهان" تەمەن چوار ساڵە و "ڕۆژهات" تەمەن هەشت مانگە "خوشکیان" کە بە هۆی دوکەڵی ئاگرکەوتنەوەکە خنکان، ڕاگەیاندووە.

ئەو ڕووداوە لە گوندی"عێزەت ئاوای" شاری خۆی ڕووی داوە.

هەروەها لەو ڕووداوەدا، هێندێک لە کەلوپەلی ئەو ماڵە سووتان و خەسارەتی بەرکەوتوو بە بڕی ١٠ میلیۆن تەمەن خەمڵینراوە.

گوندی عێزەت ئاوا لە پێنج کیلۆمێتری شاری خۆی هەڵکەوتووە و دانیشتوانی ئەو گوندە سوننی مەزهەبن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٥٣ تاران

لە دوو ڕۆژدا چوار لاوی کورد لە ئاودا خنکان

١٣٩٦/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٤٩ تاران

وەرزشوانێکی کورد لە ئاودا خنکا

١٣٩٦/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٧ - ١٨:٢٥ تاران

کچێکی لاو لە شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٣٩ تاران

یەکەم فێرکاری زمانی کوردی لە شاری پاوە بەرێوەچوو

١٣٩٦/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٣٦ تاران

چارەنووسی دوو لاوی مەریوانی ناڕوونە