کچێکی تەمەن ١٤ ساڵە خەڵکی نەغەدە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/١١/٢٨ - ١٦-٠٢-٢٠١٧ - ١٧:١٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کچێکی تەمەن ١٤ ساڵە خەڵکی نەغەدە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنائاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ١٤ ساڵەی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری نەغەدە له هەوڵێکی خۆکوژیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندان لە قوتابخانەی"لواشلو" کچێکی نەغەدەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری نەغەدە وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە شوناسی ئەو کچەی "ش.خ" خەڵکی گوندی"کوئیک" سەر بە شاری نەغەدە ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کچە قوتابیە لە قوتابخانەی لواشلو هەوڵی خۆکوژی داوە و پاش گواستنەوەی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ٢٨ی ڕێبەندان گیانی لە دەست دا.

بە وتەی ئەو سەرچاویە هەتاکوو ئێستا هۆکار ی خۆکوژی ئەو کچە تەمەن ١٤ ساڵە نەزانراوە.

له‌ ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و به‌هۆی چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆکوژی به‌تایبه‌ت له‌نێو توێژی لاودا، ‌ڕێکخراوی جیهانیی ته‌ندروستی، ڕۆژی ١٠ی سێپتامبری وه‌کوو ڕۆژی جیهانیی پێشگیری له‌ خۆکوژی دیاری بکات.

هەرساڵ نزیکەی ١ میلیۆن مرۆڤ خۆیان دەکوژن، ئاماری خۆکوژییەکان لە جیهان، لە هەر ١٠٠ کەس ١٦ کەس ڕاگەیاندووە هەروەها و بە شێوەی نێونجی لە هەر ٤٠ چرکەدا کەسێک خۆی دەکوژێت.

ڕاپۆرتەکان پێش بینی ئەوە دەکەن هەتا ساڵی ٢٠٢٠ ئەو ڕێژەیە بە ١.٥میلیۆن کەس بگات.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٥٢ تاران

کۆمەڵگای وەرزشیی کرماشان ڕەش پۆش بوو

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٢٠ تاران

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ناڕوونە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٥٠ تاران

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەست دا

١٣٩٥/١٢/٢٤ - ١٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٩ تاران

لە کرماشان زیندانییەک ئیعدام کرا

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٤٣ تاران

سەرما لە ناوچەی هەورامان گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٣٣ تاران

فەرزانە جەلالی ئازاد کرا

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٤٢ تاران

ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێکی دەستبەسەر کرد